خوێندراوەتەوە: (2)

لەهەنگاوێکی سیاسیی‌و سەربازیی گرنگدا، وهفدێكى باڵای یەکینەکانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) بەسەرۆکایەتی هەردوو فەرماندەی دیار ڕۆهلات عەفرینو سۆزدار دێریک، گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سوریا، زانیویه‌تى، ئەم سەردانە بەمەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبونەوەی چارەنوسساز لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی سوریا دێت.

ئەمە یەکێکە لەدەگمەنترین ئەو دیدارە فەرمیانەی کە تێیدا باڵاترین ژنه فەرماندەکانی یه‌په‌ژه ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی حکومەت کۆدەبنەوە، ئامادەبونی ڕۆهلات عەفرینو سۆزدار دێریک وەک دوو کارەکتەری بەهێزی سەربازیی، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە گفتوگۆکان تەنها سیاسیی نین، بەڵکو پەیوەندییان بەداهاتوی ئەمنییو سەربازیی ناوچەکەوە هەیە.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به دراون، بڕیارە لەو دیدارانەدا باس لەچەند پرسێکی هەستیار بکرێت، لەوانە، هەماهەنگی سەربازیی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشە دەرەکییەکان، داهاتوی بەڕێوەبردنی ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، دۆزینەوەی زەمینەیەک بۆ لێکتێگەیشتنی سیاسیی لەنێوان لایەنەکاندا.

ڕای گشتیی‌و ناوەندە سیاسییەکان بەبایەخەوە دەڕواننە ئەم هەنگاوە، بڕیارە لەکاتژمێرەکانی داهاتودا، ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوبکاتەوە، لەو بەیاننامەیەدا وردەکاریی زیاتر لەسەر ناوەڕۆکی کۆبونەوەکان‌و ئەو خاڵانە دەخرێنەڕوو کە لایەنەکان لەسەری ڕێککەوتون یان جیاوازییان تێدا هەبوە.

ئەم جوڵە دیپلۆماسییەی ژنانى ڕۆژئاوا لەکاتێکدایە، ناوچەکە بەقۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت‌و هەموو چاوەکان لەسەر ئەوەن، ئایا ئەم دیدارە دەبێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەرێکی ڕیشەیی یان تەنها هەوڵێکی کاتیی دەبێت بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 2,591 📊 Click Here