دێڵسی ڕۆدریگێز، سەرۆكی كاتیی ڤەنزوێلا لە وتەیەكیدا لەبەردەم ئەنجوومەنی نیشتمانی ئابووری وڵاتەكەی ڕایگەیاند: بۆ یەكەمجار لە مێژووی وڵاتەكەمان گرێبەستێكمان بۆ هەناردەكردنی غازی شل واژوو كرد. دێڵسی ڕۆدریگێز ڕایشیگەیاند: ئەو گرێبەستە بەهۆی هەوڵەكانی كۆمپانیای نەوت و غازی نیشتمانیی ڤەنزوێلاوە بووە و بۆ یەكەمجار بەشێك لە غازی وڵات هەناردە دەكرێت. سەرۆكی كاتیی ڤەنزوێلا باسی لەوەش كرد “كۆمپانیای نەوت و غازی نیشتمانیی توانیویەتی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرز بكاتەوە بۆ یەك ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا و ئەوەش ئەو ئاستەیە لە ساڵی 2015وە تۆمار نەكراوە”. وتیشی: داهاتی نەوت بە دراوی بیانی بەكارناهێنرێت بۆ هاوردەكردنی سووتەمەنی بەهۆی ئەوەی ڤەنزوێلا توانای بەرهەمهێنانی سووتەمەنی هەیە و ئەو داهاتە بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و ئابووری تەرخان دەكرێت.
