خوێندراوەتەوە: (1.1K)

ئاگرێکی بەرفراوان لەدارستانەکانی گوندی هەنجیران سەر بەمەریوان بۆ ماوەی شەش ڕۆژە بەردەوامە، ئاگرەکە کە هەفتەی ڕابردوو دەستیپێکرد، بەشێکی زۆری دارستان‌و ڕوەکو لەوەڕگەكانی ناوچەکەی لەناوبردوە.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لەدوو ڕۆژی یەکەمی ئاگرکەوتنەوەکەدا، ڕێگریی لەچونی خەڵك بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە كراوە؛ کارێك کە پرۆسەی کوژاندنەوەی ئاگرەكەی هێواشو زیانەکانی زیادکرد.

دواجار خەڵکی ناوچەکەو ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا‌و سامانە سروشتییەکان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەن، بەڵام ئاگرەكە هەرجارە بەهۆکاری دەستی ئاشكرا لەشوێنێکی جیاوازدا دوای چەند کاتژمێرێک هەڵدەگیرسایەوە.

بەردەوام ئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکانی گوندەکانی ناوچە سنورییەکان لەساڵانی ڕابردودا بوەتە دیاردەیەکی نیگەرانکەرو ڕاپۆرتەكان ئاماژە بەوەدەکەن، ئەم ئاگرکەوتنەوانە بەمەبەست بوە؛ پرسێک کە تائێستا هیچ وەڵامێکی لەلایەن دامەزراوە بەرپرسیارەکانەوە نەدراوەتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 219 Today: 1,257 📊 Click Here