خوێندراوەتەوە: (360)

سەرباری ئەوەی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ئێران
بەئەنجامدانی هێرشەکەی شەوی رابردوی سەر گوندی زەرگەزەوی سنوری پارێزگای هەولێر و شەهیدبونی دوو هاوسەرەکە تۆمەتبارکرد، کونسوڵخانەی ئێران
لەهەولێر راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکە بڵاوکردەوە و روداوەکە شەرمەزار دەکات.

کونسوڵخانەی ئێران لەهەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت ،” هەواڵی
شەهیدبوونی ژمارەیەک هاوڵاتی بێ‌تاوان لە هەرێمی کوردستان، خەم و پەشیمانییەکی زۆری
بەدوای خۆیدا هێنا “.

ئەوەشیخستەڕوو، کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە
هەولێر وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری شەهیدان و خەڵکی بەشەرەف و حکومەتی
هەرێمی کوردستان، ئەم ڕوداوە شەرمەزار دەکات و سەرەخۆشی ئاراستەی ڕزگاربوان و گەل
و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

کونسوڵخانەی ئێران باسی لەوەشکرد،” ان شاءاللە جارێکی
تر ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا حوکم دەکات و خەڵکی ناوچەکەش دەتوانن پەیوەندییە
باشەکان قوڵتر بکەنەوە و لە پێکەوە ژیانی ئاشتیانەدا پەرە بە کارلێکەکانیان بدەن
“.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 152 Today: 2,260 📊 Click Here