خوێندراوەتەوە: (1.3K)

كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی نەوت لەهەرێمی كوردستان بەفەرمی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دەربڕی و دەڵێن،” بەشێوەیەكی بنەڕەتی و كاتی لەگەڵ حكومەتی عێراق و هەرێم ڕێكەوتون”.

هەشت كۆمپانیای بیانی بەرهەمهێنی نەوت لەهەرێمی كوردستان کە زیاتر لە 90%ـی نەوتی هەرێم بەرهەمدەهێنن، ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوكردوەتەوەو ڕایانگەیاند،” خۆشحاڵن بەوەی ڕایدەگەیەنین کە گەیشتوینەتە ڕێکەوتنێکی بنەڕەتیی کاتی لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستکردنەوە بەهەناردەکردنەوەی لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا”.

لەڕاگەیەندراوەكە ئەوەش هاتوە،” کۆمپانیاکانی هەناردەکردنەوەی نەوت پێزانیان بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە بۆ ڕۆڵیان لەهاتنە ئارای ئەم ڕێکەوتنە کە لەڕۆژانی داهاتودا واژو و پەسەند دەکرێت”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، كەلە دوای واژۆکردن و جێبەجێببونی، ئەم ڕێکەوتنە کاتییە ڕێ بۆ ڕێکەوتنێکی درێژخایەن خۆش دەکات”.

لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکەوتون کە لەماوەی 30 ڕۆژدا دەست بەهەناردەکردنەوە بکرێت و کار بکەن بۆ دروستکردنی میکانیزمێک بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی قەرزەکان”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 2,787 📊 Click Here