كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، سبه‌ینێ سێشه‌ممه به‌به‌شداری زیاتر له 20 ملیۆن ده‌نگده‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لهڕاگهیهندراوەكەی كۆمسیۆندا هاتوه، كه “ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ده‌نگدانی گشتی 20 ملیۆن و 63 هه‌زار و 773 كه‌سه”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه، ژماره‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان 8 هه‌زار و 703 ناوه‌ندی ده‌نگدانه‌و ژماره‌ی وێستگه‌كانی ده‌نگدان 39 هه‌زار و 285 وێستگه‌یه”.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاشیگه‌یاندوه كه”پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌كاتژمێر 7ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات و تا كاتژمێر 6ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
