دوای لێدوانەکانی نێچیرڤان
بارزانی لە دیداری میری، کەجەکە لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بارزانی هەوڵ
دەدات تێگەیشتنێکی بەو شیوە دروست بکات کە گوایە پەکەکە گوێ بە پەیامەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان
نادات، راشیدەگەیەنێت، قسەکانی نێچیرڤان
بارزانی قبوڵکراو نین.
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،” پەکەکە بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بە کۆنگرەی 12هەمینی خۆی،
بڕیاری کۆتاییهێنانی بە هەموو چالاکییەکانی بەناوی پەکەکەوە هێنا و دەستبەرداری
ستراتیژی تێکۆشانی چەکداری بوو، بە سوتاندنی چەکەکان هەڵوێستی بە بڕیاری خۆی لە
بەرامبەر پرۆسەکەدا نیشاندا کە بە پێشەنگایەتی بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی
بەڕێوەبەری کەجەکە، گروپێکی 30 کەسی لە 11ـی تەمموزی 2025 چەکەکانیان سوتاند “.
کەجەکە باسی لەوەشکرد،” لەبەرامبەر ئەو پێشکەوتنانەدا نێچیرڤان
بارزانی لەکۆبونەوەیەکدا لەهەولێر سەبارەت بە هەڵوێستی بزوتنەوەکەمان و
پێشکەوتنەکانی لێدوان و هەڵسەنگاندنی نەرێنی دا و ئەو پێشکەوتنانەی ڕەتکردەوە، ئەم
لێدوانە بە تەواوی قبوڵ نەکراوە “.
ئەوەشخراوەتەڕوو،” هەڵە و کەموکوڕییەکی گەورەیە کە نێچیرڤان
بارزانی بە ئەرکێکی وەها هەڵدەستی وەک ئەوەی ناکۆکی لە نێوان ڕێبەر ئاپۆ و بزوتنەوەکەماندا
هەبێت، وەها نیشان دەدات و هەوڵ دەدات تێگەیشتنێکی بەو شیوە دروست بکات کە گوایە
پەکەکە گوێ بە ڕێبەر ئاپۆ نادات “.
لەکۆتاییدا کەجەکە ڕایدەگەیەنێت،” هەموو گەلی کورد و هەموو
ئەوانەی پشتیوانی ئاشتی دەکەن، زۆر باش دەزانن ئەم زمانی دژبەرییە زمانی کێیە،
بێگومان نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت لەگەڵ کۆماری تورکیادا پەیوەندی بکات، کەس دژی
ئەمە نییە، لەگەڵ ئەوەشدا دۆخێکی مانادارە کە بەر لە سەردانەکەی بۆ تورکیا ئەم
لێدوانە نەرێنیەی بڵاوکردەوە “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
