_
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.
کەشناسی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ بێت و پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە نزم ببنەوە.
سەبارەت بە سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری هەرێم. هاوکات، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ٤48 کاتژمێری داهاتوو:
هەولێر: 42
سلێمانی: 41
دهۆک:41
کەرکوک:43
زاخۆ: 42
هەڵەبجە: 42
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 35
گەرمیان: 45