خوێندراوەتەوە: (971)

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت، بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ هەینی 19-12-2025 کەش / ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت . خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە. مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم . سبەى شەممە 20-12-2025 کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10– 20) کم/ک ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت . پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 16 پلەی سیلیزی سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی دهۆک : 16 پلەی سیلیزی زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی سۆران : 14 پلەی سیلیزی گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی 19-12-2025

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 392 📊 Click Here