خوێندراوەتەوە: (1.5K)

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەناوچەشاخاویییە سنووریەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە، سبەینێش بە هەمان شێوە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانى گەرماش بەم شێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ هەینی 26-09-2025 کەش / ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت , لەناوچەشاخاویییە سنووریەکان باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە . خێرایى با/ لەسەرخۆ – مامناوەند (10- 20) کم/ک ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت. پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت. سبەی شەممە 27- 09- 2025 کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت . خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک. ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت. پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 35 پلەی سیلیزی سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی دهۆک : 34 پلەی سیلیزی زاخۆ :35 پلەی سیلیزی ئامێدی : 31 پلەی سیلیزی ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی سۆران : 35 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی 26-09-2025

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 163 Today: 375 📊 Click Here