خوێندراوەتەوە: (957)

ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەوتەوە و لە زاخۆش بەهەمان هۆكار هاووڵاتییەك بریندار بوو، سێ كەسیش لە ئیدارەی گەرمیان لەسەر کردنەوەى ئاگر دەستگیر كران. پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ژین ئینتەرناشناڵ لە سەر ڕێگەی هەولێر كۆیە ئاگرێك لە بەشی پێشوازی كەوتەوە و دووكەڵ بەتەواوی بە نەخۆشخانەكەدا بڵاو بووە و بەهۆیەوە نەخۆشەكان هێنرانە دەرەوە، دوای گەیشتنی تیمەكانی بەرگری شارستانیش ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا. هەروەها بەیانی ئەمڕۆ بەرگری شارستانی زاخۆ ڕایگەیاند، كە ئاگرێك لە كەمپی باجد كەنداڵای تایبەت بە ئاوارەكان كەوتەوە و بەهۆیەوە پێنج خێمەی ئاوارەكان سووتاون و كەسێكیش بە سووكی بریندار بووە. لەلایەكی دیكەوە پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویكردەوە، تیمەكانیان توانیویانە سێ كەس، كە ماتۆڕێكیان پێبووە لە گوندی ئەحمەد قادر و لەسەر ڕووباری سیروان دەستگیر بكەن، بەهۆی ئەوەی ئاگرێكی گەورەیان بەرداوەتە سنووری ناوچەكە و زیانیان بە دارودەوەن و پووشی ناوچەكە گەیاندووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 790 📊 Click Here