خوێندراوەتەوە: (1.3K)

گروپە چەکدارەکانی سوریا هێرشیان کردەسەر پێگەکانی هەسەدە لە دێر حافر لەسنوری حەلەب.

لەوبارەیەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕونیکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە چەکدارانی حکومەتی دیمەشق یەکێک لە پێگە سەربازییەکانی ئێمەیان لە ناوچەی دێرحافر کردە ئامانج. هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتەوە.

دەشڵێت، هێزەکانمان بە لێدانی ورد وەڵامیان دایەوە بۆ سەر سەرچاوەکانی هێرشەکە و دەستدرێژکارانی ناچار کرد پاشەکشە بکەن.

هەسەدە دەشڵێت، هێزەکانمان ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەر هێرشێک دووپات دەکەنەوە و وەڵامدانەوەمان هەمیشە یەکلاکەرەوە دەبێت بەرامبەر هەر کەسێک کە هەوڵی بە ئامانجگرتنی پێگە و شەڕڤانانمان بدات.
ئ.ه

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 174 Today: 1,023 📊 Click Here