خوێندراوەتەوە: (983)

عومەر گوڵپی كاندیدی سەركەوتوی كۆمەڵی دادگەری بۆ پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، “منداڵانی بەرپرسان لەقوتابخانە نێودەوڵەتی‌و ئەهلییەكانن، بۆیە حكومهتو به‌رپرسه‌كانى ئه‌م وڵاته، بەلایانەوە گرنگ نییە قۆتابخانە حكومییەكان دەكرێنەوە یان نا”.

عومەر گوڵپی لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگه‌یاندوه، “سبه‌ینێ یەکشەممە، یەکەم ڕۆژی دەوامی قوتابخانەکانە، لەکاتێکدا مامۆستا موچەی مانگی حه‌وتى وەرنەگرتوە”.

ده‌شڵێت، “منداڵەکانی بەرپرسانی باڵای حکومی‌و حزبی هەردوو حزبی دەسەڵات، لەقوتابخانە نێودەوڵەتی‌و ئەهلییەکانن، بۆیە بەلایانەوە گرنگ نییە قوتابخانەی حکومیی دەکرێتەوە یان نا!”.

وه‌كو گوڵپى نوسیویهتى، “زیاتر لە 10 ساڵە، پەروەردەو قوتابخانەو نەخۆشخانەو خزمەگوزاریی گشتیی‌و موچەی خەڵکیان هەموى، کردوەتە قوربانیی نەوت‌و کۆمپانیاکانیان، بێباکی بەم ڕادەیە لەئاست ژیانی گشتیی‌و خزمەتگوزاریی گشتیی‌و پەروەردە، تەنها سیمای دەسەڵاتدارانی نەخوێندەوارو ستەمکارە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 174 Today: 1,023 📊 Click Here