لە گوندی گوڵەخانەی سەر بە ناحیەی خورماڵ، هاووڵاتییەك پەردە لەسەر كێشەیەكی زەوی و زار لادەبات و پەنجەی تۆمەت بۆ محەمەدی حاجی مەحمود و حزبەكەی ڕادەكێشێت. ئەو هاووڵاتییە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند؛ سكرتێری پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بە هێزێكی سەربازییەوە ماڵی باوكی ڕووخاندووە و باخەكەیانی وشك كردووە. ئەو دەڵێت هەرچەندە سكاڵای یاساییان تۆمار كردووە، بەڵام تا ئێستا یاسا نەیتوانیوە لێپرسینەوە بكات.
