خوێندراوەتەوە: (9)

دوای ئەوەی بەرپرسانی
بەرەی گەل باسیان لەوەکرد کە لەروداوەکەی لەلازاردا بڕی دوو ملیۆن
و 350 هەزار دۆلاری یانەی نەورۆز دەستیبەسەردا گیراوە، ئەمڕۆ یانەکە داوا لە هاندەرانی دەکات هاوکاری ماددی
پێشکەش بکەن.

یانەی نەورۆز ڕاگەیەنراوێکی
بەناونیشانی ” ئیتر ئێستا کاتی وەفاداری و بە دەمەوە هاتنی یانەکەی خۆتانە”
بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت،” یانەی نەورۆز داوا لە هاندەران و هەوادارانی، لە
هاونیشتیمانیانی لە دەرەوەو ناوەوەی وڵات دەکات ئێستا کاتی سەلماندنی وەفاداریی و
بە دەمەوە هاتن و هاوکاریی و دەستگيرۆیی ئێوەیە تا لەسەر پێی خۆمان بوەستین و درێژە
بە کاروانی خزمەتی وەرزش لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بدەین “.

یانەی نەورۆز
باسی لەوەشکرد،” بە ئومێدێکی زۆرەوە چاوەڕوانتانین پێکەوە نەهێڵین رۆشنایی مەشخەڵی
نەورۆز خامۆش بێت، بۆیە هەر ئێستا بڕیار بدەن هەرچەند بێت و هەرچی بتوانن بەهانای یانەکی
خۆتانەوە وەرن ئێمە چاوەڕوانتانین و ئێوەش کەرەمکەن “.

یانەی وەرزشی
نەورۆز لەکۆتایی پەیامەکەیدا باسی لەوەکرد،” با ئاواز‌و ئاپۆرەی ناو یاریگا قەشەنگەی
خۆتان جارێکی تر بەگوێی چیای ئەزمڕدا ‎بزرەنگێتەوە “.

محەمەد سەردار

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 1,713 📊 Click Here