خوێندراوەتەوە: (1.6K)

هاوپەیمانی تۆڕ‌و رێكخراوە نیشتیمانییەكان بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئاشكرایكرد، زیاتر لە سێ هەزارو 273 پێشێلكاری لەڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا تۆماركراوە.

هاوپەیمانی تۆڕ و رێكخراوە نیشتیمانییەكان بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، یەكەم ڕاپۆرتی لەسەر دەنگدانی تایبەت لەهەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوەو دەڵێت،” سێ هەزارو 273 پێشێلكاریان تۆمار كردوە كە كێشەی ڕێكخستن و هونەری و پێشێلكردنی مافی دەنگدەران و دەستوەردانی ئەمنی و سیاسی لەخۆگرتوە”.

ئاماژەشیكردوە، “پێشێلكارییەكان هەموو پارێزگاكانی عێراقی گرتوەتەوە بەهەرێمی كوردستانیشەوە كە ژمارەیان 18 پارێزگایە”.

باسی لەوەشكردوە،”زیاتر لەهەشت هەزارو 300فۆڕمی چاودێری ئەلیكترۆنی بەكارهاتوە بۆ ڕوماڵكردنی قۆناغەكانی كردنەوەو دەنگدان و داخستن تا دەگاتە قۆناغی ژماردن و جیاكردنەوە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 228 Today: 1,678 📊 Click Here