بۆ یەکەمینجار دوای بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی
پەرلەمانی کوردستان شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرپەرشتی قوباد
تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبەکە چوە بەغدا و یەکەم وێستگەی سەردانەکەشی چوە
لای فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق و لەگەڵیدا کۆبوەوە.
نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبونەوەكەوە
بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، باس له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
كرا‌و هه‌ردوولا هاوڕابون، به‌ڕێوه‌چونی سه‌ركه‌وتوانه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستكه‌وتێكی
گرنگی دیموكراسییه بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق و هیوایان خواست به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كانی
هه‌ڵبژاردن حكومه‌تێك پێكبهێنرێت كه له‌ئاستی چاوه‌ڕوانی و ڕه‌زامه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی
عێراقدا بێت.
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه،”یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان پێیوایه به‌شێكی گه‌وره‌ی كێشه‌كانی عێراق و له‌ناویشیاندا كێشه‌كانی نێوان
هه‌رێم و به‌غدا به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستور چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، هه‌ربۆیه یه‌كێتی،
پابه‌ندبون بهدهستورو جێبه‌جێكردنی هه‌موو ماده‌كانی ده‌ستور به‌ته‌نها رێگه‌چاره
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و عێراقێكی سه‌قامگیرتر و گه‌شه‌سه‌ندوو
ده‌زانێت”.
سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتی له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا
جه‌ختی كرده‌وه كه،”یه‌كێتی پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وله‌وییه‌تی یه‌كه‌می
هه‌ردوو حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان
بێت، به‌تایبه‌تیش كێشه‌ی بودجه‌و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چیتر بودجه وه‌ك مافێكی
ده‌ستوری خه‌ڵكی كوردستان بخرێته چوارچێوه‌ی ناكۆكی و ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
