خوێندراوەتەوە: (1.2K)

قوباد تاڵەبانی
ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی بەشداری لە حکومەتێکدا ناکات کە بەبێ
جیاوازی خزمەتی هەموو شار و ناوچەکان نەکات.

قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە هاوکات، جێگری سەرۆک وەزیرانیشە،
لەگەڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کۆبوەوە ئاماژەی بەوەدا،” حکومەتی
داهاتوی هەرێمی کوردستان دەبێت بەپێی پرەنسیپی هاوبەشی راستەقینە پێک بهێنرێت و
یەکێتی بەشداری لە حکومەتێکدا ناکات کە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو شار و ناوچەکان
نەکات “.

ئەوەشیخستەڕوو، ئەرکی هەردوو حکومەتی داهاتوی عێراق و هەرێمە
کێشەکانی نێوانیان بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکەن و پێکەوە کاربکەن بۆ
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی ئابوریی عێراق و کوردستان.

قوباد تاڵەبانی وتیشی،” حکومەتی داهاتوی عێراق دەبێت گرنگی بە
پرۆسەی گەشەپێدان و هەمەچەشنکردنی ئابوری بدات و زەمینەی گونجاو بڕەخسێنێت بۆ
پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی لە هەموو کەرتەکان و لە هەموو ناوچەکانی
عێراق “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 178 Today: 1,404 📊 Click Here