خوێندراوەتەوە: (1.3K)

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش، کاجا کالاس ئاماژەی بەوە کرد پەسەندکردنی قۆناغی یەکەمی پلانی ئاگربەست لە غەززە “سەرکەوتنێکی دیپلۆماسیی گرنگ” و “دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە” و، ئامادەیی یەکێتیی ئەورووپای بۆ پشتیوانی کردنی دووپات کردەوە. دوای پەسەندکردنی قۆناغی یەکەمی پلانی ئاگربەست لە غەززە، کالاس لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. کالاس باسی لەوە کرد کە ئەمە نوێنەرایەتی پێشکەوتنێکی گرنگ دەکات و، ڕایگەیاند: “ئەمە سەرکەوتنێکی دیپلۆماسیی گرنگ و دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگێکی وێرانکەر و ئازاد کردنی تەواوی دیلەکان”. کالاس ئەوەیشی خستەڕوو کە یەکێتیی ئەورووپا ئەوەی لەدەستی بێت ئەنجامی دەدات بۆ پشتیوانی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 256 Today: 1,008 📊 Click Here