خوێندراوەتەوە: (1.0K)

بە پاساوی هەوڵدان بۆ تێكدانی سەروەری عێراق وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سزای بەسەر ژمارەیەك لایەن و گروپی عێراقیدا سەپاند. تۆمی پێگۆت جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە نووسینێكیدا لە تۆڕی ئێكس دەڵێت: ئەمریكا هەوڵ دەدات ئەوپەڕی فشار بخاتە سەر ئێران، لەو چوارچێوەیەشدا سزای بەسەر گروپەكانی كەتیبەكانی حیزبوڵڵا و عەسائیب ئەهلی حەق كە بنكەكانیان لە عێراقە، سەپاندووە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو گروپانە كار بۆ تێكدانی سەروەری عێراق و لاوازكردنی ئابورییەكەی دەكەن و هێرش بۆ سەر كەس و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجام دەدەن. ڕۆژی ڕابردوو وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا پاكێجێكی نوێی سزاكانی ڕاگەیاند، كە ژمارەیەك كەسایەتیی و بانك و كۆمپانیای عێراقی پەیوەست بە سوپای پاسداران و كەتیبەكانی حزبوڵڵای گرتبووەوە لە نێویاندا كۆمپانیای موهەندیس كە شادەماری ئابووری حەشدی شەعبییە. هەر لەو چوارچێوەیەشدا جۆو ویڵسۆن كۆنگرێسمانی كۆمارییەكانی ئەمریكا داوای لە ئیدارەكەی ترەمپ كرد “فەیلەقی بەدر و هادی عامری سەرۆكی و بانكی ڕافیدەینیش بخاتە بازنەی سزادراوەكانەوە”. لای خۆیەوە لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق ئەو هەواڵانەی ڕەت كردەوە كە گوایە (عەقیل موفتین) سەرۆكی لیژنەكە لە لیستی سزادراوەكاندایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 2,324 📊 Click Here