بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا ێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت “بە خەبات بۆ دادپەروەری، ژیانێکی شایستە و بنیادنانی داهاتوویەکی گەشتر خزمەتی گەلەکەمان دەکەین”. لە بەشێکی دیکەی ەکەدا تاڵەبانی وتی: بستێک لە خاکی کوردستان و هیچ شاخ و دەشتێک نییە ڕۆڵەکانی یەکێتی قوربانییان بۆ نەدابێت، یەکێتی هێزێکە کە لە سەختترین ڕۆژگارەکاندا لە ناو کوردستاندا مەشخەڵی خەباتی بە هەڵکراوی هێشتەوە و لە سەنگەری بەرگری و فیداکاریدا مایەوە. بافڵ تاڵەبانی لە کۆتایی ەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد: لەبەردەم گەورەیی شەهیدانمان و کەسوکارە سەربەرزەکانیاندا بەڵێن دەدەین، چۆن دوێنێ بە خوێن بەرگریمان کرد، ئەمڕۆش بە خەبات بۆ دادپەروەری، ژیانێکی شایستە و بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر خزمەتی گەلەکەمان دەکەین.




