خوێندراوەتەوە: (1.7K)

باڵیۆزانی عێراق و ئێران ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوانییان بە “كاتی” ناو دەبەن و جەخت لە بەردەوامی هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەیان دەكەنەوە. لە لێدوانێكیدا یاسر حەجاج، باڵیۆزی عێراق لە تاران ڕایگەیاند: ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و ئێران دۆخێكی كاتی و تێپەڕە و ڕوونی كردەوە كە حكوومەتی عێراق لە پەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ لایەنی ئێرانی بۆ چارەسەركردنی ئەم بارودۆخە لەناكاوە و ئاساییكردنەوەی گەشتەكان. حەجاج ئاماژەی دا گەشتەكان گرنگییەكی گەورەیان هەیە، چونكە نزیكەی 100 هەزار خوێندكاری عێراقی لە دامەزراوەكانی ئێران دەخوێنن، جگە لە بوونی ڕەوەندێكی فراوان و هەزاران گەشتیار. هاوكات جەختی كردەوە پەیوەندیی هەردوو وڵات زۆر لەوە بەهێزترە بە ڕووداوێكی لەناكاو بشێوێت. لە لایەكی دیكەوە، محەمەد كازم ئالسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند: گفتوگۆكان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بەردەوامن و بەمزووانە بڕیارێكی نوێ ڕادەگەیەنرێت. ئالسادق ئاشكرای كرد كە لە نێوان 12 بۆ 13 هەزار گەشتیار لە ڕێگەی هێڵە ئێرانییەكانەوە لە نێوان تاران و بەغدادا هاتوچۆ دەكەن و ئەم ژمارەیەش كەم نییە. باڵیۆزی ئێران ئاماژەی بەوەش كرد “چەندین پێشنیاز لەلایەن تارانەوە بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی خێرای گەشتە ئاسمانییەكان پێشكەش كراون و كاركردنی هاوبەش بۆ جێبەجێكردنیان بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 238 📊 Click Here