بڕیارێکی ئەمدواییەی حکومەتی کاتی سوریا کە تایبەتە بەدیاریکردنی پشوو و ڕێوڕەسمه فەرمیهكان لەو وڵاتەدا، ناڕه‌زایی كوردى لێكهوتهوه، چالاکوانان‌و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردی لهسوریاو ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ڵێن، ئەو فەرمانەى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ده‌ریكردوه به‌دیاریكردنى 21ى ئادارى هه‌موو ساڵێك به‌ڕۆژى دایك، به‌واتاى سڕینه‌وه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز، ده‌شڵێن، “ئه‌م بڕیاره هه‌مان بڕیاری پێشوی ڕژێمی بەعسه”.
لە 29ی ئەیلولى ئه‌مساڵدا حکومەتی سوریا بڕیارێکی نوێی دەرکردوهو تێیدا سه‌رجه‌م پشوه فەرمی‌و ڕێوڕەسمەکانی لەسوریادا دیاریکردوه.
دیاریكردنى 21ى ئادارى هه‌موو ساڵێك به‌ڕۆژى دایك‌و سڕینه‌وه‌ى جه‌ژنى نهورۆزو ئاماژه پێنه‌كردنى، هه‌تا دێت ناڕه‌زایی توند به‌دواخۆیدا دههێنێتو ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه، ئیداره‌ى خۆسه‌ر به‌فه‌رمى دژى ئه‌و بڕیاره‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع بێته دهنگو هه‌ڵوێستى توند نیشانبدات.
لەچوارچێوەی زنجیرەیەک ڕێوشوێنی توند‌و هەڵاواردنی نەتەوەیی لەدژی کورد لەسوریا، حکومەتی بەعس لەساڵی 1988 فەرمانی کۆماریی ژمارە 104ی دەرکردو ڕۆژی 21ی ئاداری وەک پشووی فەرمی بۆ یادی ڕۆژی دایک ناساند.
کوردانی ڕۆژئاواى كوردستان دواى نه‌مانى به‌عس له‌وڵاته‌كه‌یان، ئێستا ده‌بێت ئازار ببیننه‌وه به‌ده‌ست هه‌مان ئه‌و بڕیاره‌وه، به‌ڵام ئێستا له‌ژێر ئاڵاى حكومه‌تێكى نوێ به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌حمه‌د شه‌رع.
میدیا‌و چالاکوانان‌و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کورد لهسوریاو ڕۆژئاواى كوردستان، پێیانوایه، ئه‌و بڕیاره‌ى شه‌رع كاتێك 21ى ئادارى هه‌موو ساڵێكى به‌ڕۆژى دایك دهناسێنێتو هیچ باسێكى نه‌ورۆز ناكات له‌كاتێكدا به‌جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یى خۆى ده‌زانێت، كه‌واته هه‌مان دژایه‌تى له‌به‌شار ئهسهوه بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع به‌میرات به‌جێماوه.
هه‌ر له‌و بۆنه فه‌رمیانه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ناساندویهتى، 8ى کانونی دوەمى هه‌موو ساڵێكه، واته ئەو ڕۆژەی ده‌سته‌ى تەحریر شام دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس، دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت.
کوردانی ڕۆژئاواى كوردستان‌و سوریا‌و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئەو بڕیاره بهدژایهتیهكى زه‌قى خۆیان دهزاننو دەڵێن، نەبونی پەرلەمانێکی گشتگیر یان ئەنجومەنی گەلی سوریا، وایكردوه هه‌رچى بڕیارێك ده‌ربچێت، ترس به‌دواى خۆیدا بهێنێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
