خوێندراوەتەوە: (53)

هێزە هاوبەشە عێراقییەكان بەبێ دروستبوونی هیچ گرژییەك چوونە ناو جورفولسەخر و دۆسیەی ئەمنیی ناحیەكەیان گرتە دەست. نیوەڕۆی ئەمڕۆ شانەی ئەمنیی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی چوونی هێزە هاوبەشەكانی بە ئاڵای عێراقەوە بۆ جورفولسەخر و وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنیی ڕاگەیاند؛ سبەی شەممە ڕێگاكە بۆ هاووڵاتییان دەكرێتەوە و چەكدارانی حیزبوڵڵاش لە مانگێكدا بەیەكجاری ناوچەكە جێدەهێڵن. لە كۆنگرەكەدا، فەریق ڕوكن ئەحمەد حاتەم كردنەوەی بارەگای كۆنترۆڵی بە فەرماندەیی خۆی، چوونی چوار لیوای حەشدی شەعبی، پۆلیسی فیدراڵی، پۆلیسی وزە و هێزەكانی دیكە و ئاڵوگۆڕی بەردەوامی پۆستەكانی بە ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران ئاشكراكرد. بەرپرسی لیواكەی حەشدی شەعبی پابەندییان بە فەرمانی دەوڵەت و سەرۆكوەزیران بۆ ئاڵوگۆڕی كەرتە ئەمنییەكان و كپكردنەوەی دەنگە فیتنەگێڕەكان دووپاتكردەوە، پۆلیسی وزە و فەرماندەكەشی تەواوكردنی كارەكان و ئامادەباشییان بۆ پاراستنی وزە، نەوتی عێراق، جورفولسەخر و پێنج كیلۆمەتر بۆریی نەوت ڕاگەیاند.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 1,664 📊 Click Here