خوێندراوەتەوە: (521)

كێشەكانی نوێنەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ سەرۆككۆماری عێراق ڕەنگدانەوەی لەسەر كاروباری باڵیۆزخانەكان دروستكردووە، بەهۆی ئەوەی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كە لە پشكی پارتییە ئامادە نییە سەردانی كۆشكی كۆماری بكات. بەپێی زانیارییەكانی هەفتەی پێشوو بڕیار بووە ژمارەیەك لە باڵیۆزانی وڵاتان لە كۆشكی كۆماری لە بەغداد كارنامەی خۆیان پێشكەش بە سەرۆككۆماری عێراق بكەن، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، مەراسیمەكە سەركەوتوو نەبووە. بەپێی پرۆتۆكۆلە دبلۆماسییەكان پێویستە باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتان لە كۆشكی كۆماری و لەبەردەم سەرۆككۆماردا كارنامەی خۆیان پێشكەش بكەن، ئەویش بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عێراق كە لایەنی پەیوەندیدارە بە كونسوڵخانە و باڵیۆزخانەكانەوە، بەڵام وەزیری دەرەوە بەهۆی بڕیاری بایكۆتی سەرۆككۆمارەوە ئامادە نەبووە. كێشەی وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ سەرۆككۆمار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە دوای دەرچوونی نزار ئامێدی كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆككۆماری عێراق لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بایكۆت كرا و بڕیاریان دا مامەڵەی لەگەڵ نەكەن، ئەمەش بۆ ململانێی نێوان یەكێتی و پارتی دەگەڕێتەوە لەسەر بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 1,542 📊 Click Here