خوێندراوەتەوە: (38)

پهیام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەشبینیی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەربڕی و له ههمان كاتدا هۆشداریی دا لە ئەگەری شکستی دیپلۆماسی، پەلامارە سەربازییەکان دەست پێ دەکەنەوە. پاش ڕاگرتنی شەڕی ١٣ ڕۆژەی نێوان واشنتن و تاران کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمزەوە سەری هەڵدا، له ئێستادا ئاڵوگۆڕی پهیام لهنێوان ئهمریكا و ئێراندا ئهنجام دهدرێت و دوناڵد ترەمپ لەسەر بڕیاری وەستاندنی هێرشەکان و ئاڵوگۆڕی پهیامهكان ڕایگەیاند، دەرفەتێک بۆ لێکتێگەیشتن هەیە، بەڵام جەختی کردەوە ئامادە نییە ماوەیەکی زۆر چاوەڕێ بكات و لە ئەگەری رێكنهكهوتن، هێرشە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە. لە بەرانبەردا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەبوونی هەر جۆرە وتوێژێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا ڕەتکردەوە. وتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ڕەنگە وڵاتانی نێوهندگیر ی واشنتن بگەیەننە تاران، بەڵام لە ئێستادا هیچ دانوستاندنێکی ڕاستەوخۆ لە ئارادا نییە و کۆنتڕۆڵی هاتووچۆی دەریایی لە گهرووی هورمز بەدەست وڵاتەکەیانەوە دەمێنێتەوە. هاوكات سەرۆکی ئەمریکا باس لەوە دەکات وڵاتانی نێوهندگیر داوای ڕاگرتنی هێرشەکانیان لێکردووە و سەبارەت بە توانای سەربازیی وڵاتەکەشی، ترەمپ ڕەتیکردەوە سوپای ئەمریکا تووشی کەمیی چەک و تەقەمەنی بووبێتەوە، ئەگەرچی ئاماژەی بەوەش کرد بەشێکی بەرچاو لە کۆگاکانیان بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراینا بەکارهێنراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 1,611 📊 Click Here