خوێندراوەتەوە: (987)

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی بەردەوامن لەڕاهێنان، ڕاوێژکاری پشتیوانی تەکنیکی بۆ سوپای سوریا‌و دەڵێت،” بەوردی چاودێری پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە بەسوپای سوریا دەکەين”.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا بەمیدیاكانی ڕاگەیاند، بەداواکاریی حکومەتی سوریا، هێزەکانیان بەردەوام دەبن لەڕاهێنان و ڕاوێژکاری و پشتیوانی تەکنیکی بەئامانجی بەرزکردنەوەی توانای بەرگری سوپای سوریا.

ئاماژە بەوەشکراوە، تورکیا بەوردی چاودێری پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە بەسوپای سوریا دەکەن.

وەزارەتەكە دانی بەوەشداوە ناوە كە، پڕۆسەی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە وردی لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی تورکیاوە چاودێری دەکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتریش وەزارەتی بەرگریی تورکیا، تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ سوپای سوریا بەپێویست ناو برد و داوای کرد، ئەم پرۆسەیە بەزویی جێبەجێ بکرێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 17 Today: 117 📊 Click Here