خوێندراوەتەوە: (47)

پهیام

حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ تاوتوێکردنی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکێتیش بەشداری کۆبوونەوەکە ناکات. حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق دژی هەرێم، هاوکات سەرجاوەیەک بۆ ئەوەی پشتڕاست کردوەتەوە کە یەکیتی بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیران ناکات. بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم کۆببێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق دژی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن و چاوەڕێش دەکرێت حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە فەرمی وەڵامی زەیدی بداتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد دژی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو کێڵگە نەوتییانەی کە لە ژێر ئیدارەی هەرێمی کوردستاندان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 131 Today: 2,001 📊 Click Here