خوێندراوەتەوە: (39)

حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە 23 دەروازەی نافەرمییەوە بە قاچاخ دەبرێت، ههر بڕه نهوتێكیش له دهرهوهی كۆمپانیای سۆمۆ ههنارده بكرێت، حسابی قاچاخی بۆ دهكرێت. عهبودی، له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ كهناڵی عههد ڕاشیگەیاند، هەرێمی کوردستان کیانێکی دەستوورییە و کەس لەسەر ئەم بابەتە گفتوگۆ ناکات، هاوکات بە پشتبەستن بە راپۆرتێکی هەواڵگری، باس لە بوونی 23 دەروازەی نافەرمی و بەقاچاخبردنی رۆژانەی نەوت لەو دەروازانەوە کرد. ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەر بنەمای راپۆرتی هەواڵگریی لیژنەیەکی نێردراو بۆ کوردستان، دەرکەوتووە کە 23 دەروازەی نافەرمی بوونیان هەیە و رۆژانە لە نێوان 180 هەزار بۆ 200 هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ لەو دەروازانەوە دەبرێتە دەرەوە. هەروەها باس لەوە دەکات کە ئەو پرۆسەی بەقاچاخبردنە پەیوەندیی بە تۆڕێکی مافیای نێودەوڵەتییەوە هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 113 Today: 2,001 📊 Click Here