سبەینێ دەستدەكرێتەوە بەدابەشكردنی نەوت بەسەر دانیشتوانی هەڵەبجەدا، لەكاتێكدا سێ ڕۆژ بەهۆی فیستیڤاڵی هەنارەوە لەشارەكەدا ڕاگیرابوو.
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە لەئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ یەكشەممە 2-11-2025، نەوتی سپی بەسەر دانیشتوانی چەند گەڕەكێكی شارەكە دەستپێدەكات.
داواش لەهاوڵاتیان كراوە، هەركەسەو لەگەڕەكی خۆی چاوەڕوانی بەشە نەوتی خۆی بكات.
بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمساڵ هەر خێزانێكی هەرێمی كوردستان بڕی 200 لیتر نەوتی بەنرخی 104 هەزار دینار پێدەدرێت.
ئەو گەڕەكانەی سبەینێ نەوتی تێدا دابەشدەكرێت، ئەمانەن:
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
