خوێندراوەتەوە: (1.5K)


وەزارەتی دارایی و ئابوری لەڕاگەیەندراوێكدا، یەکە ژمێریارییەکانی ئاگادارکردوەتەوە، کە سیستمی پەیڕۆڵ کراوەتەوەو دەتوانن لیستی موچەی مانگی نۆ ئامادە بکەن و بینێرنە گەنجینەکان.

هاوكات، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری سەر بەوەزارەتی دارایی و ئابوری، یەکە ژمێریارییەکانی ئاگادارکردوەتەوە، کە لەڕۆژی دەتوانن دەستبکەن بەئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی نۆی موچەخۆران و بدرێتە گەنجینەکان.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەیەکە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، لیستی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردوە، بەڵام بەهۆی ڕادەستنەكردنی نەوت و داهاتی نانەوتییەوە تائێستا لەبەغداوە پارەی موچە خەرجنەكراوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 460 📊 Click Here