خوێندراوەتەوە: (1.2K)

یەهودا بن یوسف، سەرۆکی ڕێکخراوی کۆمەڵی جووی کورد لە ئیسرائیل، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند “کاتێک خەڵکی سڤیل دەکوژرێن، کاتێک کورد دەچەوسێنرێتەوە،جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بێدەنگە”

هەروەها یەهودا دەڵێت “ئەمە تەنها قسە و لێدوان نییە، ئەمە بانگەواز و هۆشدارییە. ئیسرائیل دەبێت بە دەنگێکی بەرز و بە هەڵویست و کردارێکی ئەخلاقی و سیاسی یەکلاکەرەوە هەنگاو بۆ یارمەتیدانی کورد هەڵگرێت.”

بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەنگی ئەمریکا، ئەکرەم حەسون ئەندامی پارلەمانی ئیسرائیل ئاشکرایکردووە “پێش سەردانەکەی نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەمەریکا، داوامان لێکرد پرسی کورد بخاتە بەردەم سەرۆک تراەمپ و تاوتوێی ئەو پێشێلکارییانە بکات کە حکومەتی سوریا دژی کورد ئەنجامی دەدات”.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە ئیسرائیل کوردە جووەکان بەشێوەیەکی چالاکانە بەشدارن لە پاڵپشتیکردنی کورد، بەتایبەتی دوای خراپتربوونی دۆخی کورد لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

هەروەها ئەو ئەندام پارلەمانەی ئیسرائیل دەڵێت “بەردەوام دەبم لە پاڵپشتیکردنی برا بەڕێزە کوردەکانم و دەنگیان دەگەیەنمە بنکەکانی بڕیاردان.

هاوکات یوسف زاکین، کەسایەتی کوردی جوو لە ئۆرشەلیم و چالاکوانێکی کۆمەڵگەی کوردەکان لە ئیسرائیل، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، “هەموو هەفتەیەک بۆنەی ناوخۆییمان بۆ پشتیوانی لە کورد بە گشتی و بەتایبەتی لەسەر بارودۆخی ئێستای ڕۆژئاوا هەیە.”

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 100 Today: 2,133 📊 Click Here