خوێندراوەتەوە: (1.5K)

جارێكی دیكە وەزارەتی پەروەردەی عێراق وادەی دەستێكردنی وەرزی نوێی خوێندنی دەستكاری كرد و لە یەكی مانگی داهاتووەوەوە بۆ چواری هەمان مانگ دوای خست. بەهۆی ڕاگەیاندنی پشووی فەرمیی “ڕۆژانی سەروەری” لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری دا لەبری یەكی مانگی داهاتوو، ڕۆژی چواری 10، دەست بە كردنەوەی قوتابخانەكان بكرێت و وادەكە سێ ڕۆژ دواخرا. ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت كە وەزارەتەكە لە ماوەی هەفتەكانی ڕابردوودا چەند جارێك وادەی دەستپێكی خوێندنی دەستكاری كردبوو. هۆكاری دواخستنی دەستپێكردنی خوێندن لە عێراق بۆ ئامادەكاریی قوتابخانە و خوێندنگاكان و بەرزیی پلەكانی گەرما گەڕێندرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 112 Today: 347 📊 Click Here