وەزارەتی دارایی و
ئابوری رایگەیاند، لە ئێستادا نزیکەی 10 هەزار موچەخۆر ماون خۆیان لە (هەژماری من) تۆمار بکەن و زیاتر لە 750 ئامێری ڕاکێشانی پارە دانراوە و زیاتر لە یەک ملیۆن موچەخۆر بەشێوەی دیجیتاڵی موچە
وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی و ئابوری
هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” ئاوات شێخ جەناب، وەزیری
دارایی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من کۆبوەوەو لەسەر دواین
قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکە و هەنگاوەکانی گواستنەوەی بۆ سەر وەزارەتی دارایی تاوتوێکرا
“.
ئەوەشیخستەڕوو، وەزیری دارایی و ئابوری تیشکی خستەسەر ئەو کێشانەی لە
ماوەی ڕابردودا لە بانکە ئەهلییەکان هەبوە، کە پێویستە بەزوترین کات چارەسەر بکرێن
و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بەفەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
بەپێی راگەیەنراوەکە، وەزیری دارایی و ئابوری بڕیاریدا بە زوترین كات
لە ڕێگای لیژنەیەکی تایبەتی وەزارەتەوە دەست بە هەنگاوەکانی گواستنەوەی پڕۆژەی
هەژماری من بکرێت بۆ سەر وەزارەتی دارایی و ئابوری.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
