خوێندراوەتەوە: (970)

بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە پاسێكی گواستنەوەی زیارەتكارانی شیعە لەسەر ڕێگای زیقار-بەسرە، وەرگەڕا و سووتانی پاسەكە بە تەواوی لێ كەوتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی دەیان كەس. سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای زیقار ڕایگەیاند دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕووداوێكی هاتوچۆی قورس لەسەر ڕێگای خێرای نێوان پارێزگاكانی زیقار و بەسڕە ڕووی دا، ئەوەی پاسێكی زیارەتكاران وەرگەڕا و لەگەڵ ئەوەشدا گڕیگرتووە و پاسەكە بە تەواوی سوتاوە. لە ڕاگەیەندراوێكی فەرمیدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای كرد “بە پێی دواین ئامار 21 كەس گیانیان لەدەستداوە و 19 كەسی دیكەش بریندار بوون، كە زۆرینەیان خەڵكی بەسڕەن و ژمارەیەكیشیان زیارەتكاری ئێرانین”. وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: وەزیر داوای لە دامەزراوە تەندروستیەكان كردووە بەدواداچوون بۆ دۆخی بریندارەكان بكەن و پێداویستی فریاگوزاری خێرایان بۆ دابین بكەن. پارێزگاری زیقار دوای گەیشتنی بە شوێنی ڕووداوەكە سەرپەرشتیكردنی تیمەكانی فریاكەوتن و گواستنەوەی تەرمەكانی كرد، هەروەها ڕایگەیاند: لێكۆڵینەوەكان بۆ دەستنیشانكردنی هۆكاری سەرەكیی ڕووداوەكە لە لایەن پۆلیسی هاتووچۆوە دەستی پێكردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 52 Today: 288 📊 Click Here