خوێندراوەتەوە: (58)

وتەبێژی حکومەت حەیدەر عەبوودی ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی بە سەردانێکی فەرمی و بە سەرۆکایەتیی شاندێکی فەرمیی باڵا بەرەو میسر بەڕێدەکەوێت. عەبوودی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: سەرۆکوەزیران لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پەرەسەندنەکانی ئێستای ناوچەکە و هەماهەنگیکردن لەنێوان هەردوو وڵاتدا سەبارەت بە چارەسەرە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە. لە کارەکانی سەردانەکەیدا عەلی زەیدی دا، بوارەکانی هاریکاریی دووقۆڵی و واژۆکردنی یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن لە چوارچێوەی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراقی-میسری بەخۆوە دەبینێت. بەگوێرەی لێدوانی حەیدەر عەبدودی، سەرۆکوەزیران سەردانی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی دەکات و لەگەڵ ئەمینداری گشتیی کۆمکارەکە و نوێنەرە هەمیشەیییەکانی وڵاتانی ئەندام کۆدەبێتەوە بۆ گەڵاڵەکردن و پەرەپێدانی زەمینەی (کەشوهەوای) کاری هاوبەشی عەرەبی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 86 Today: 1,674 📊 Click Here