خوێندراوەتەوە: (224)

ئەمڕۆ دووشەممە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە خولی ٨١ـەمی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و پێشکەشکردنی وتاری عێراق، بەرەو شاری نیویۆرک بەڕێکەوت. نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، زەیدی لە وتارەکەیدا هەڵوێستی عێراق لەبارەی پێشهات و قەیرانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەخاتە ڕوو، لەگەڵ خستنەڕووی بەرنامەی حکومەتەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییە ئابوورییەکان. بڕیارە لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق باس لە ڕێڕەوی چاکسازیی ئابووری، هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەرهەمی نەتەوەیی، چارەسەرکردنی پرسی گەندەڵی، کرانەوە بەڕووی وەبەرهێنان و جەختکردنەوە لە سەروەریی نیشتمانی بکات. لە پەراوێزی کارەکانی کۆبوونەوەکەشدا، بڕیارە زەیدی زنجیرەیەک دیدار و گفتوگۆی دووقۆڵی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی وڵاتان، سەرۆکی حکومەتەکان و شاندە بەشداربووەکان ئەنجام بدات، ئەوەش بە مەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، دەرفەتەکانی بەهێزکردنی هاریکاریی ئابووری و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوانیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 2,701 📊 Click Here