خوێندراوەتەوە: (275)

سبەینێ ساڵی نوێی خوێندن بە بەشداری زیاتر لە یەك ملیۆن و 750 هەزار قوتابی لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات. سبەی یەكشەممە 20ی ئەیلول ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات و زەنگی دەستپێكردنی خوێندن لە قوتابخانەكان لێ دەدرێت و نزیكەی 19 ملیۆن كتێبی نوێ چاپ كراون. بەپێی ئامارێكی فەڕمی، كۆی گشتیی قوتابیان بۆ ئەمساڵی خوێندنی سەرجەم قۆناغەكان زیاتر لە یەك ملیۆن و 750 هەزار قوتابیە و ئەمساڵ زیاتر لە 123 هەزار قوتابی لە پۆلی یەكەمی بنەڕەتی وەرگیراون. لەبارەی زانكۆ و پەیمانگەكانیش، ئەمساڵ زیاتر لە 185 هەزار قوتابی لە 16 زانكۆی حكومی و 18 زانكۆی تایبەت و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان دەخوێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 50 Today: 177 📊 Click Here