خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سایلۆی هەولێر جوتیارانی سنوری هەولێر ئاگاداردەكاتەوەو دەڵێت،” دەستدەكات بەدابەشكردنی چەکی جوتیاران لەزنجیرە 1 تاکو زنجیرەی 150 و پارەکانیان لەبانکی TBI وەردەگرن، تەنها ئەو جوتیارانانەش سودمەند دەبن كە كەمتر لە 50 تەن گەنمیان ڕادەستكردوە”.

بەرێوبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی یەکشەمە کە دەکاتە 5ـی (تشرینی یەكەم/10) دابەشکردنی چەکی جوتیاران دەستپێدەکات لەزنجیرە 1 تاکو زنجیرەی 150 کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، جوتیاران پارەکانیان لەبانکی TBI وەردەگرن و هاوشێوەی سیستەمی سایلۆکان، ئەو جوتیارانەی گەنمەکانیان لە 50 تەن بەرەو خوارە رادەستی سایلۆ کردوە، دەتوانن چەکی پارە وەربگرن، ئەوانەی زیاتر لە 50 تەنیان ڕادەستكردوە لە گوژمەکانی هاتنی پارەی گەنم لە داهاتو سودمەند دەبن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ⁠ئەو کەسەی چەکی بە ناوەوەیە، دەبێت خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەمسال بێت. ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی گشت وارسەکان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 104 Today: 2,284 📊 Click Here