سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا وه‌ڵامى نامه‌یه‌كى مه‌زڵوم عه‌بدى له‌باره‌ى دۆخى سوریاوه ده‌داته‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “هیوادارم گەلی سوریا لەئاشتییدا بژین‌و جەختدهكهمهوه لەسەرئەوەی، بەریتانیا هەموو پابەندییەکانی سەرشانی بۆ سەرکەوتنی ئاشتی بۆ گەلی سوریا جێبەجێدەکات”.
شاندێکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) بەشداریی لەکۆنگرەی پارتی کرێکارانی بەریتانیا کرد‌و لەپەراوێزی کۆنگرەکەدا چاویان بەکەیر ستارمەر سەرۆک وەزیران‌و جۆن هێلی وەزیری بەرگریی بەریتانیا کەوتو نامەیەکی فەرماندەی گشتیی هەسەدەیان پێگەیاند تا لەندەن هانی چارەسەری سیاسی بۆ کێشەکانی سووریا بدات، ستارمەریش ڕایگەیاند، بەریتانیا پابەندییەکانی سەرشانی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لەسوریا جێبەجێدەکات.
لەدوو ڕۆژی ڕابردودا پارتی کرێکارانی بەریتانیا کە ئێستا پارتی حکومڕانی ئەو وڵاتەیە کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بەست، لەکۆنگرەکەدا دۆسییەکانی ناوخۆ‌و نێودەوڵەتیی‌و هەڵوێستی لەندەن لەبارەیانەوە هەڵسەنگێندرا، شاندێکی مەسەدەش بەشداریی کۆنگرەکەیان کرد.
حەسەن محەممەد عەلی هاوسەرۆکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی مەسەدە ڕایگەیاند، لەپەراوێزی کۆنگرەی پارتی کرێکاراندا شاندی مەسەدە نامەیەکی ژه‌نراڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ی گەیاندوەتە کەیر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لەنامەکەیدا ژه‌نراڵ مەزڵوم داوایکردبوو، حکومەتی بەریتانیا ڕۆڵی پێشەنگ بگێڕێت لەدوبارە ئاوەدانکردنەوەی سوریا، پشتیوانی ئاشتی ناوخۆیی‌و هاندان بكات بۆ چارەسەری سیاسی لەسەر بنەمای گشتگیرییو دادپەروەریی.
مەسەدە لهڕاگهیهنراوێكدا ده‌ڵێت:”سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هیوای خواستوە گەلی سوریا لەئاشتییدا بژین‌و جەختیکردوەتەوە لەسەرئەوەی بەریتانیا هەموو پابەندییەکانی سەرشانی بۆ سەرکەوتنی ئاشتی بۆ گەلی سوریا جێبەجێدەکات”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
