خاوەن سەرتاشخانەكانی سلێمانی لە گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییدا داوا لە قایمقامیەت دەكەن كاتی كاركردنیان بۆ دیاری بكات، بەجۆرێك ڕۆژانە لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا 8ی شەو دوكانەكانیان كراوە بێت. ئەوان جەخت دەكەنەوە كە درێژیی كاتەكانی كاركردن كێشەی خێزانی و كۆمەڵایەتیی بۆ دروست كردوون، بۆیە داواكارن هەر كەسێك بەو خشتە نوێیەی خۆیان داوایان كردووە پابەند نەبێت سزای ماددی بدرێت و دوكانەكەی دابخرێت.
