خوێندراوەتەوە: (1.5K)

ڕوانگەیەكی عێراقی ئاشكرایكرد، لەمساڵدا عێراق ڕوبەڕوی كورتهێنانی دارایی بۆتەوەو كورتهێنانەكەی گەیشتۆتە زیاتر لە 14 ترلیۆن دینار‌و دەڵێت، هەرێمی كوردستان تەنیا كەمتر لە 400 ملیار دیناری بۆ خەزێنەی فیدراڵى گەڕاندۆتەوە و هۆشداری دەدات كە بڕەكەی كەمەو دەبێت بەپێی داهاتەكان زياد بكرێت.

ڕوانگه‌ی ئێكۆ عێراق كه تایبه‌ته به‌كاروباری ئابوری، لهڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند،” ئابوری عێراق تا كۆتایی مانگی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵ 12.15 ترلیۆن دینار كورتهێنانی دارایی هه‌بوه، داهاتی نانه‌وتیش بۆ یه‌كه‌مجار، 10%ی كۆی داهاتی گشتی پێكده‌هێنێت”.

ڕوانگه‌ی ئێكۆ عێراق لهڕاپۆرتەكەیدا ڕونیكردوهتهوه، كۆی خه‌رجییه گشتییه‌كان تا كۆتایی مانگی (ته‌موز/7) 84.18 ترلیۆن دینار بوه.

به‌پێی ڕاپۆڕتهكه، خه‌رجییه‌كانی دیكە بڕی 62.27 ترلیۆن دینار بوه كه گه‌وره‌ترین پشكی خه‌رجییه‌كانه، پاشانیش خه‌رجییه‌كانی به‌پێی ڕێككه‌وتنی چین 321.13 ملیار دینار بوه، خه‌رجییه‌كانی مۆڵه‌تپێدانی نه‌وت 8.53 ترلیۆن دینار، خه‌رجی وه‌به‌رهێنانیش 13.06 ترلیۆن دینار”.

له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، “داهاتی گشتی 72.03 ترلیۆن دینار بوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 7.07 ترلیۆن دینار نانه‌وتی بوه، واته نزیكه‌ی 10%ی كۆی گشتیی داهاتی گشتی پێكدههێنێـت”. هه‌روه‌ها ڕوانگەكە جەخت لەوەش دەكاتەوە، كەئه‌و بڕه پارانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی فیدڕاڵی، بڕی 439.34 ملیار دینار بون و دەشلێت،”ئەو بڕە كەمەو نیوەی ئەو داهاتە نیە كەهەرێمی كوردستان هەیەتی”.

باسی له‌وه‌شكردوه، داهاتی نه‌وت گه‌یشتوه‌ته 64.96 ترلیۆن دیناری عێراقی، به‌مه‌ش كورتهێنانی ڕاسته‌قینه‌ی دارایی تا كۆتایی مانگی (تهمموز/7)دا نزیكه‌ی 12.15 ترلیۆن دیناری عێراقی بوه.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 939 📊 Click Here