ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027ی عێراق ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ كرا. بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی “پڕۆژەكە لەسەر بنەمای بەرنامە و ئەنجام بۆ وەزارەتی كارەبا و هەر دوو پارێزگای سەڵاحەددین و دیوانیە و بە ڕاوێژ لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتەكان، هەرێمی كوردستان و پارێزگاكان ئامادە كراوە”. لەوبارەوە وەزیری دارایی ڕایگەیاند: پڕۆژەی بودجە ڕەچاوی لەپێشینەییەكانی حكوومەتی كردووە و گۆڕاوە ئابووری و داراییەكانی بەهەند وەرگرتووە. ئەمەو لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا و دوابەدوای تاوتوێكردنی و بە تێبینی ئەندامەكانیەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئابووری ڕەشنووسی پڕۆژەكەی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ كرد.
