وتەبێژی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند: پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان لە سەرجەم ناوچەكان لە ئەستۆی حكوومەتی فیدڕاڵییدایە. حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حكوومەتی عێراق ئاشكرای كرد، كە دەستگیركردنی كەسانێك كە دەستیان لە قاچاخچێتیی نەوتدا هەبووە بەدوور نازانین و وتیشی: هەر كەس ناوی لە لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە دۆسیەی نەوتدا هەبێت دەستی دادگای پێ دەگات. لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا حەیدەر عەبوودی ڕایشیگەیاند: پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان لە ئەستۆی حكوومەتی فیدڕاڵییداڵیە و ئەمەش تەنیا بۆ چوارچێوەیەكی جوگرافی دیارییكراو نییە، بەڵكوو سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە. حەیدەر عەبوودی وتیشی: هێزە ئەمنییەكانمان ئامادەیی تەواویان بۆ پاراستنی هەموو عێراق هەیە، ئەو هێزانەش فەرمانیان پێ دراوە بەدواداچوون بۆ هەر گومانێكی قاچاخچێتی نەوت بكەن و ڕاپۆرت و زانیارییەكان بۆ سەرۆكوەزیران بەرز بكەنەوە. بەپێی قسەی وتەبێژی حكوومەتی عێراق حكوومەت ڕێگە نادات ئەو دڵەڕاوكێ و ئاڵۆزییەی پێشتر لە جورفولسەخر هەبووە دووبارە ببێتەوە و وتیشی: تا دێت متمانەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە عێراق زیاتر دەبێت.
An Iraqi oil technician turns a valve at a gas installation as flames resulting from the burning of excess hydrocarbons rise in the background at the Nahr Bin Omar natural gas field, north of the southern Iraqi port of Basra on January 22, 2018.
Iraq will is expected to sign a memorandum of understanding with US energy company Orion on January 22 to tap gas at the oil field in the south of the country, the petroleum ministry said.
The Nahr Bin Omar field, situated in the hydrocarbon-rich Basra province, is currently producing 40,000 barrels of oil a day, but only a small part of the gas from the field is being exploited. / AFP PHOTO / HAIDAR MOHAMMED ALI 



