خوێندراوەتەوە: (22)

ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عیراق، عەلی زەیدی ڕایگەیاند حکوومەتێک دەھێنن کە وەڵامی داواکارییەکانی ھاووڵاتییان بداتەوە. عەلی زەیدی دوای ئەوەی ئەرکی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق پێسپێردرا، لە ێکدا ڕایگەیاند: “سوپاسی سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکەم کە منیان وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق بەربژێر کرد”. جەختی لەوەش کردەوە کە لە قۆناغی داھاتوودا، ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە کاری لەپێشنەی دەبێت و وتی: “عێراق بەھۆی ئەوەی سەرچاوەی مرۆیی و سروشتی ھەیە، دەکرێت ببێتە دەوڵەتێکی بەھێزی ئابووری و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی”. ڕاشیگەیاند: “بەرنامەی داھاتووی حکوومەتەکەی تەواوکەری ئەو ھەوڵانە دەبێت کە لەپێناو بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاری خراونەتەگەڕ، ھەروەھا ھەوڵدەدەن عێراق بکەنە وڵاتێکی ھاوسەنگ لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی”. ھەروەھا ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عیراق، عەلی زەیدی ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان حکوومەتێک پێکدەھێنن کە وەڵامی داواکارییەکانی ھاووڵاتییان بداتەوە و ڕەنگدانەوەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 213 Today: 1,580 📊 Click Here