په‌یام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕه‌تی ده‌كاته‌وه گرنگییپێدان و پشتێكردنی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌ی له‌ئارادا بێت و بوونی پێشنیازێكیش بۆ گۆڕینی ناوی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات. فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا پته‌ون و له‌سه‌ر بنه‌مانی مێژوویی و ستراتیجی داڕێژراون. فوئاد حسێن ڕایشیگه‌یاند: واشنتۆن پشتی له عێراق نه‌كردووه و فه‌رامۆشكردنی به‌خۆوه نه‌دیوه، به‌ڵكو گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه به‌پێی گونجانی قۆناغه‌كه. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه بۆ بوونی ئه‌ندێشه‌یه‌ك له‌باره‌ی گۆڕینی ناوی وه‌زاره‌ته‌كه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و هاووڵاتیانی عێراقی له ده‌ره‌وه هه‌یه.
