خوێندراوەتەوە: (1.5K)

ئەندامێكى کۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن
كوردستان (کەجەکە) هۆشداریى به‌حكومه‌تى توركیا‌و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دهداتو
ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “مەگەر ئەو هەموو خوێنە ڕژا، بۆ بەدەستهێنانی چەند كورسیهكى
په‌رله‌مان بوە؟ بێگومان نا”، ده‌شڵێت:”دۆستایه‌تیمان قبوڵ نه‌كه‌ن،
كورد هه‌نگاوى دیكه‌ى هه‌یه”.

زوبێر ئایدار ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە
له‌دیدارێكى ستێرك تیڤى-دا په‌یامى ڕون‌و ڕاشكاوانهى قه‌ندیلى به‌حكومه‌تى توركیا‌و
خودى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا گه‌یاند.

زوبێر ئایدار له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا وتى،
“با ههموکەس بزانێت، وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، کورد بێ ئەڵتهرناتیڤ نییە له‌هیچ
بارودۆخێكدا”.

ده‌شڵێت، “کاتێک ئێمە دەڵێین ئەنتیگراسۆن،
واته دەبێت ببینە هاوبەشی دەوڵەت، مادام دەستی دۆستایه‌تیمان قبوڵناکەن، کورد بەرەو
دامەزراندنی دەوڵەتی خۆی هەنگاو دەنێت”.

وه‌كو ئه‌ندامه‌كه‌ى كۆنسهى كه‌جه‌كه وتى،
“مەگەر ئەو هەموو خهباتو شۆڕش‌و خوێنەى ڕشتمان، بۆ بەدەستهێنانی چەند كورسیهكى
پەرله‌مان بوە؟ بێگومان نه‌خێر”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 1,942 📊 Click Here