خوێندراوەتەوە: (41)

دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینیەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە و دەڵێت لەچەند ڕۆژی داهاتوودا باران دەبارێت و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە. دەستەی كەشناسی ئاماژەی بەوەكرد سبەینێ یەك شەممە دۆخی كەشوهەوا بارانی بەخوڕ لەناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و دووشەممە ئەگەری باران بارین لەسەرتاسەری وڵات هەیە و خێرا با زیاد دەكات و لەهەندێك ناوچە خۆڵبارین ڕوودەدات. بەپێی زانیارییەكانی دەستەی كەشناسی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری باران بارین لەسەرجەم ناوچەكان هەیە و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە. لەلایەکى ترەوە بە گوێرەى پێشبینییەکانى کەشناسیی هەرێم سبەی یەک شەممە لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان نمە باران دەبارێت، بەرزترین پلەى گەرماش لە گەرمیان 27 پلە و نزمترینیش لە حاجى ئۆمەران 14 پلە دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 148 Today: 1,929 📊 Click Here