خوێندراوەتەوە: (1.2K)

کۆمسیۆنی ئافرەتان لەئەنجومەنی نیشتمانی بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی مرۆڤ لەئێران ئاشكرایكردوه، لەنۆ مانگی ڕابردودا هەزارو 175 کەس لەڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و ئێران لەسێدارەدراون، کە 38یان ئافرەتن.

به‌گوێره‌ى دوایین ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی ئافرەتان، لەکۆی ئەو ژمارەیە 38یان ئافرەتنو تەنها لەماوەی دوو مانگدا واتا لە30ى 7ى 2025 بۆ 30ى 9ى 2025 ژماره‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له‌سێداره‌دراون، گه‌یشتوه‌ته 14 ئافرەت.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى کۆمیسیۆنەکە باسیكردوه، لەهەر چوار ڕۆژێكدا، ژنێک لەڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و ئێران لەسێدارەدەدرێت.

کۆمیسیۆنەکە زیادبونی لەسێدارەدانی ئافرەتان بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، ئافرەتان ڕۆڵی پێشەنگانە دەگێڕن لەو خۆپیشاندانانەی لەئێران‌و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدەدرێن.

ساڵی ڕابردووش 34 ئافرەت؛ ساڵی 2023، ژماره‌كه كه‌متر بوو 26 ئافرەت؛ ساڵی 2022، 15 ئافرەت لەسێدارەدراون، لە 2007یشه‌وه تائێستا زیاتر لە 300 ژن لەڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و ئێران لەسێدارەدراون.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 113 Today: 1,893 📊 Click Here