خوێندراوەتەوە: (230)

ئەمڕۆ چوارشەممە وەک نەریتێکی ئایینی، بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، نوێژی بەیانی جەژن لە مزگەوتەکانی شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان-عێراق بەڕێوەچوو. لە شارەکانی ھەرێم بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان، نوێژی جەژنی قوربان لە مزگەوتەکان بەڕێوەچوو و تێیدا موسڵمانان وێرای ئەنجامدانی نوێژی جەژن، ھاوکات جەژنە پیرۆزە و گەردن ئازادییان لەیەکتر کرد. لە بەشێکی زۆر لە وتارەکاندا، مامۆستایانی ئایینی لەسەر میمبەری مزگەوتەکان داوای ئاشتی و خۆشەویستی و لێبوردەییان کرد و نزایان کرد بۆ ئەوەی ناوچەکە لە شەڕ و بەڵا بە دوور بێت. ساڵانە وەک نەریتێکی ئایینی، نوێژی جەژنی قوربان لەلایەن موسڵمانانەوە لە مزگەوتەکان ئەنجام دەدرێت و موسڵمانان لەناو ھۆڵی مزگەوت جەژنە پیرۆزە لەگەڵ یەکتر دەکەن و داوای گەردن ئازادیی لە یەکتر دەکەن و لەمیانی جەژنەکەشدا بەشێک لە موسڵمانان قوربانی دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 152 Today: 1,715 📊 Click Here